مەسرور بارزانی: حكومەتی ئێمە حكومەتێكی خزمەتگوزارە

کوردستان

11/07/2020‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی ئێمە حكومەتێكی خزمەتگوزارەو جیاوازی ناكات لەنێوان خەڵكیدا.

قسەكانی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی وتارێك هات، كە لەمیانی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی سەد مەتری شاری سلێمانی پێشكەشی كردو راشیگەیاند، دەسپێكردنی ئەم پرۆژەیە نیشانەی ئەوەیە، كە حكومەت دەیەوێت خزمەتی هەموو خەڵكی بكات.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی راگەیاند، لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەكە، ئێمە بەرنامەی تۆكمەمان دانا، بەڵام بەڵام بەداخەوە، بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا زۆرێك لەو بەرنامانە وەك خۆی جێبەجێنەكراوە.

باسی لەوەش كرد، كەمبوونەوەی داهاتی حكومەت، وای كردووە بودجەمان كەمبێتەوەو نەناردنی پارەش لەلایەن بەغداوە، كاریگەری گەورەی داناوە لەسەر دابەشكردنی موچە لەلایەن حكومەتیشەوە.

هەروەها جەختیكردەوە، كە حكومەت چاكسازی دەكات‌و چاكسازیش پرۆسەیەكی بەردەوامەو پەیوەندی بەكەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران نییە، وەك ئەوەی زۆرجار خەڵكی خوێندنەوەی هەڵەی بۆ دەكەن.

هـ ـ ح