شارپرێس:
سەرچاوەیەك ئەمنی بەشارپرێسی راگەیاند، سه‌رجه‌م ده‌روێشه‌كانی تەرقەتی قادری كەلەچەند رۆژی رابردوو بۆ بەشداریكردن لەمەراسیمی ناشتنی شێخ محەمەدی كەسنەزانی هاتبوونە سلێمانی ئەمڕۆ سلێمانیان جێهێشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توند و به‌زیاتر له 25 پاس، ده‌روێش و شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی قادری كه‌سنه‌زانیی شاری سلێمانییان جێهێشت و له‌مه‌رزی باشماخه‌وه گه‌ڕانه‌وه ئێران.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی 9 ی ئەم مانگە نزیكەی دووهەزار دەروێش و موریدی تەریقەتی قادری لەئێرانەوە هاتنە هەرێم بەبێ ئەوەی پشكنینیان بۆ بكرێت و سنوری نێوان هەر دوو وڵاتیان بەزاند، هاتنی ئەو دەروێشانەش بۆ بەشداریكردن بوو لەمەراسیمی ناشتنی شێخ محەمەدی كەسنەزانی رابەری تەریقەتەكەیان كەلەتەمەنی 82 ساڵی بەنەخۆشی دڵ لەئەمریكا كۆچی دوایی كردبوو.