شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی دیكەی ئێران بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەوەش تائێستا سێ پەرلەمانتار به‌هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
محه‌مه‌د حسێن فه‌رهه‌نگی، وته‌بیژی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، عیسا جه‌عفه‌ری، په‌رله‌مانتاری ئێران دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەی بەوەشدا، عیسا جعفه‌ری سێیه‌م په‌رله‌مانتارە كه به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستبدات پێشتریش له 7ی ئه‌م مانگه، فاتمه ره‌هبه‌ر، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشكی تارانی گیانی له‌ده‌ستدا بوو.
هاوكات له 29ی شوباتی ئه‌مساڵیشدا محه‌مه‌د ره‌زمه‌زانی، په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌ستانه‌ی خۆرهه‌ڵات توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
ره‌زمه‌زانی چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئێران‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و مردنه‌كه‌ی پرسیارێكی زۆری دروست كرد و ده‌وترا كه كۆرۆنا كراوه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی.
ئێران یەكەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كەزۆرترین رێژەی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە هەروەها رێژەی مردوانیش لەو وڵاتە لەپێشەوەی رێزبەندییەكانە.