گەشتێكی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی سورییەكان لەهەولێرەوە بۆ دیمەشق ئەنجام دەدرێت

کوردستان

14/07/2020‌ 811 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا گەشتێكی ئاسمانی بۆ ئەو سوریانە ئەنجامدەدرێت، كە لە پارێزگای هەولێر گیریان خواردووە.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە، گەشتەكە بە هێڵی ئاسمانی سوریا ئەنجامدەدرێت و بڕیارە ٢٥٠ كەسی سوری، كە لە هەولێر گیریانخواردوە بە ئاراستەی فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی بێت، گەشتەكەش كاتێك ئەنجام دەدرێت، رێكارە داواكراوەكان تەواو بكرێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ١٣ی مایۆی رابردوودا حكومەتی سوریا گەڕانەوەی سورییەكانی لە دەرەوە بۆ ناوەوەی وڵات قەدەغە كرد، وەك رێكاری خۆپارێزی بۆ رووبەروونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كۆتا گەشتی ئەو سورییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردبوو لە ٢١ی مانگی رابردوو لەهیندستانەوە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدرا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: كۆژیار حلمی