نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزین تۆمار دەكات

ئابوری

14/07/2020‌ 551 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 51 سەنت بەرێژەی 1.27 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش 43 سەنت بەرێژەی 1.01% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە هەندێك وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت دەیانەوێت لە رێككەوتنی ئۆپیك+ بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم ببەخشرێن.

هـ ـ ح