شارپرێس:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و فه‌رمانگه‌ی میدیای زانیاری، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی بۆ گرنگیدانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌مڕۆ سێشه‌مە بۆ پێشخستنی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، سه‌باره‌ت بە چۆنییه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابه‌ندكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید19) كرا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌وه په‌تای كۆرۆنا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یه‌كه‌مین كاری لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ چۆنییه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگه‌ی میدیاوه ده‌بێت.