كازمی كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی بەسرە دەكات

عیراق

15/07/2020‌ 720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، پلانێكی گشتگیری داناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە وشكانی و ئاوییەكانی بەسرە 

فەرماندەییەكە راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە راسپێردراوە و سەرجەم دەروازەكانی عێراقیش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكەین

 ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانی رۆژی چوار شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق چووە شاری بەسرەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەو شارە بەرێوەچوو.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی راگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەبارەی كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی دەروازە سنورییەكان و پاراستنی گومرگەكان و جێبەجێكردنی ئاسایش و یاسا تێیاندا، پلانێكی گشتگیر و بەهێزیان داناوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەكان مەندەلی و مونزریەیان كۆنترۆڵ بكەن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوەیەكە دەستی بەهەڵمەتێك كردووە، ئەوەش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، بەتایبەتی ئەو دەروازانەی لەدەست گروپە چەكدارییەكاندایە.

هـ ـ ح

بەپەلە