نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

15/07/2020‌ 1293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردوو نزمبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 22 سەنت بەرێژەی 0.5 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكیشی بە 43.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 23 سەنت بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.52 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح