شارپرێس:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەێنێت، داوا دهكات هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی لهوهكردووه: ئەو كهسانهی کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
پۆستەکان:
ڕاگرى کۆلیژى زانست
ڕاگرى کۆلیژى زمان
ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
ڕاگرى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابورى
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى مەخمور
مەرجەکان:
هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى:
دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتی (28.7.2020) دەبێت.
پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.