كێ سەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە؟

مەلەفی تایبەت

20/07/2020‌ 1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیاسی و بازرگانی روسی (قوستەنتین بوروفوی) لە لۆس ئەنجلۆس، راپۆرتێكی لە گۆڤاری "كومسومولیتس" بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی هەڵەی دیموكراتەكان و شكستەكانیان بەراورد لە ترامپ.

بەپێی راپۆرتەكە، پەیامی ناوەندی دەزگاكانی راگەیاندن، كە پشتیوانی دیموكراتەكان دەكات، باس لەوە دەكات هەلەكانی بایدن بۆ هەڵبژاردەنەكان باشن. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، راپرسییەكانی ئەو دەزگایەی راگەیاندن بە رێژەی ١٠-١٣% ، بایدن بە باشترین دەزانێت.

لەگەڵ ئەوەی شارەزا بابەتییەكان رێژەی ٩١% ی باشترین بە ترامپ دەبەخشن و رێژەی گرەوكردن لەسەر سەركەوتنی ترامپ، بەراورد بە ركابەرەكەی ١:١٠ە. 

سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، دۆناڵد ترامپە و دیموكراتەكانیش هەر بەتەنیا ئەنجوومەنی پیران نادۆڕێنن، بەڵكو ئەنجوومەنی نوێنەرانیشیان لە كۆنگرێس لە دەست دەردەچێت.

ئایا لە ئەمریكا چی روویداوە، كە دۆخەكە بۆ یەكەمجار و بۆ ماوەی چەندین دەیەیە بەم شێوەیە یەكلابووەتەوە؟ 
حیزبی دیموكراتەكان گرەو لەسەر دانیشتوانی ئەمریكای لاتین و رەشپێستەكان دەكەن، بۆ یەكەمجاریشە، پێشنیاری قەرەبووكردنەوەی دانیشتوانە رەشپێستەكانی ئەمریكا دەكرێت لەپای ئەوەی ماوەیەكی زۆر  كۆیلە بوون و ماوەیەكیش سپی پێستەكان پلەیان لەوان بەرزتربووە.

ئەمەش مانای وایە ١٤-١٨ تریلیۆن دۆلار، واتە سێیەكی ملیۆنێك دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەكی رەشپێستی ئەمریكی، لەگەڵ ئەوەی راستەیەكی حاشا هەڵنەگرە، كە زۆربەی دانیشتوانە رەشپێستەكان توانای كاركردنیان هەیە و لەئەمرۆدا لەسەر حسابی بەرنامەی هاوكاری حكومیدا دەژین، پێشنیارەكە بەمانای رووماڵ كردنی هەموو دانیشتوانی رەشپێست دێت لەم بەرنامەیەدا، كارە تێكدەرەكانی ئەم دواییەش سەلماندی لە ژیانی گشتیدا چی روودەدات.

دیموكراتەكان بە كردەوەكانیان تۆقاندن بڵاودەكەنەوە و دەنگدەری ئەمریكیش بەتەواوی ئەوەی دەزانێت ئەو قەرەبووكردنەوانەی دیموكراتەكان پلانی بۆ دادەنێن، دەبێت تەنیا لە گیرفانی تایبەتی خۆیانەوە دەربچێت.

لە هەمان كاتدا، كاروكردەوەكانی ترامپ لە رووی بابەتییەوە، وا دەكات كۆمارییەكان بە گەشبینییەوە لە داهاتوو بڕوانن. 

سەرەڕای ئەو بەربەستانەی دیموكراتەكان دروستی دەكەن، كەچی ئابووری ئەمریكا لە گەشەسەندن دایە و تێكڕای بێكاری دەگەڕێتەوە بۆ ئاستێكی نزم، كە لە پێش خۆپارێزی تەندروستیدا تۆمار كرابوو، هەروەها پرۆسەی گەڕانەوەی بەرهەم هێنان لەو وڵاتەدا بەردەوامە، دانوستانەكان سەبارەت بە رسوماتی گومركی لەگەڵ چیندا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، هەر لە سەردەمی ترامپدا ئەمریكا بووەتە سەرچاوەی بەهێزی وزە، هیچ لێكترازانێك لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی رووینەداوە، جگە لە سەركەوتنە گەورەو بچووكەكانی تریش.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا