یەكێتی سێ‌ دۆسییە دەخاتە بەردەم پارتی

کوردستان

20/07/2020‌ 7916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی سێ‌ دۆسییەی نوێ‌ دەخاتە بەردەم پارتی دیموكرات‌و دەیكاتە پێشمەرجی بەردەوامی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان.

لەكۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، حیزبەكە بڕیاریداوە بەچڕی بچێتە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموكرات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەیەوێت لەگفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی چەند دۆسییەك تاوتوێ بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دۆسییەكان بریتین لەشەراكەتی راستەقینە لەحكومڕانی هەرێم، پەیوەندی نێوان هەردوولاو لامەركەزی ئیداری بۆ پارێزگاكان، كە یەكێتی دەیەوێت پارتی بەو دۆسییانە رازی بكات.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كە یەكێتی دەیەوێت بەم هەنگاوەی هاوسەنگی هێز بۆ هەرێمی كوردستان بگێڕێتەوە، كە ئێستا پێیوایە هیچ هاوسەنگییەك لەحكومڕانی هەرێم نییە.

هەروەها سەرچاوەكە، ئاشكراشیكرد، یەكێتی یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسییانەی كردووەتە پێشمەرجی بەردەوامی حكومڕانی لەهەرێم، بۆیە بڕیاریداوە تا ئەو دۆسییانە یەكلانەكاتەوە، فراكسیۆنەكەی‌و سەرۆكی پەرلەمان بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان نەكەن.

هـ ـ ح