شارپرێس:
کۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ده‌ستیپێكردووه و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی پێشنیازیان ئەوەیە کە قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان نەمێنێ و پارێزگای دھۆکیش ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان كه پێهاتووه له وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی پەیوەندی دار و پارێزگارەکان و بەرپرسانی یەکە ئیداریەکان ده‌ستیپێكرد، تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ شارپرێس: پێشنیاری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی ئەوەیە کە قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان نەمێنێ و پارێزگای دھۆکیش پێی باشە بمێنی، بەڵام بە ئاسانکارییەوە.