لە چەمچەماڵ ژن و پیاوێک و مێردمنداڵێکی حەڤدە ساڵان بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێن

کوردستان

21/07/2020‌ 4536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوێنێ شەو بەرواری 2020/7/20  لە شاری چەمچەماڵ ژن و پیاوێک و مێردمناڵێکی حەڤدە ساڵان لە لایەن چەند کەسێکەوە لە ماڵەکەیان بەدەستڕێژی گوللە دەکوژرێن و یەکێک لە بکوژەکان دەستگیر دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیس چەمچەماڵ، ئەمشەو لەماڵەکەی خۆیان ژن و پیاوێک کە خوشک و بران بەناوەکانی ( زارا قادر عزیز) و ( محمود قادر عزیز) هەروەها کوڕێکی ژنەکە بەناوی ( محمد صلاح الدین كریم) لەلایەن چەند کەسێکەوە بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێن و پاشان یەکێک لە بکوژەکان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و دان بەتاوانەکەیاندا دەنێت.

پۆلیس لەراگەیەندراوەكەی ئاشکرایکردووە، بەپێی دانپێدانانی ئەو بکوژەی دەستگیراکراوە، ڕوداوەکە تۆڵەکردنەوەیە لە کێشەیەکی ڕابردووی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە  هاوسەری ئەو ژنە پێشتر پیاوی ڕژێم بووە و کاری سیخوڕی کردوە بووەتە هۆکاری ئەوەی چەند کەسێک بە تۆمەتی دژایەتی ڕژێمی بەعس کوژراون.

بکوژەکە کەناوی (سەرکەوت احمد علی) یە بە پۆلیسی وتوە هاوسەری ئەو ژنە لەکەرکوک سیخوڕی بۆ پیاوانی سەددام کردووە بووەتە هۆکاری کوشتنی چەندین کەس و یەکێک لەو کەسانەش براکەی من بووە.

هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس كەلەسەرچاوەیەكی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستیكەوتووە، شیلان محمد هاوژینی پیاوە کوژراوەکەش لە پۆلیس زانیاری لەسەر کەیسەکە داوە کە وەک ئەو وتویەتی:((ئەو ژنە خوشکی هاوسەرەکەی من بو لەڕابردو مێردەکەی کاری بۆ حکومەتی سەدام دەکرد،بەڵام لەسەرەتای دەکەروتنی داعش لەلایەن گروپێکی سەربەداعشەوە مێردەکەی کەناوی (صلاح الدین)ە دەکوژرێت و دێنە لای ئێمە لەکەرکوک بەڵام پاشماوەیەک لەترسی هەڕەشەکان کەرکوک بەجێدێڵن و بەرەو هەندەران دەچن ئێمەش لەترسی هەڕەشەکان ماڵەکەمان دەگوازینەوە چەمچەماڵ،لەڕێگەی هەندەران  لەکوڕە گەورەکەی دادەبڕێت و دواتر زاراو کوڕە حەڤدە ساڵانەکەی دیپۆرت دەکرێنەوەو کوڕە گەورەکەیشی بێ سەرو شوێنە، هاوسەرەکەی منیش محمد و خوشکەکەی هێنایە لای خۆی بۆ چەمچەماڵ، ئەوان هەمیشە ژیانیان لە مەترسدا بو تا وای لێهات کارە قێزەونەکانی پیاوەکەی ژیانی ئێمەشی بەم شێوەیە تێکداو مێردەکەم و ئەوانیشیان کوشت.