بەڤیدیۆ شارپرێس زانیارییەکان ئاشکرا دەکات
هێمن هەورامی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی تێکدا

کوردستان

23/07/2020‌ 3752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە دوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عمر پەرلەمانتارى فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، ململانێکانی نیوان پارتی و یەکیتی تونتر بوونەوە و کۆبوونەوە بریارلێدراوەکەی هەردوو حزب بەهۆی لێدوانێکی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە هەڵوەشایەوە و تاوەکو ئیستاش ئەو دوو حزبە نەیانتوانیوە کۆ ببنەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بون بە دوو بەشەوە.

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عمر سەندەوە، بریارەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و لە ئێستاشدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پەکخراوە و سەرۆکی پەرلەمانیش بە بڕیاری سەرکردایەتی حزبەکەی سەرۆکایەتی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکات، تا کۆبوونەوە و پەیوەندی نێوان حزبەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا یەکلایی نەکرێتەوە، فراکسیۆنی پارتیش ڕایگەیاندووە بەبێ یەکێتی دەتوانن کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دریژە پێبدەن.

ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەر دوابەدوای بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندیی لە سۆران عمر، بە بریارێکی دیکە بریارەکەی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە کاردانەوەی بریارەکەی سەرۆکی پەرلەماندا جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا  ڕایانگەیاند، کە بریاری تەشریعی کە زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان پیداوە، بە بریارێکی تاکە کەسی هەڵناوەشێنرێتەوە.

 

هاوکات سۆران عمر لەو بارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندیی بۆ گەڕاوەتەوە، ئەو نووسراوەی دادگا بەکارهێنانی دادگایە بۆ شەڕێکی سیاسی، کارێکی خراپە و لێدانە لە شکۆی دادگاکان، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەکارهینانی نوسراوێکی دادگا لە لایەن فراکسیۆنی پارتییەوە، بۆ لیسەندنەوەی پارایزبەندیی لەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی.

هەر لە دوای بریاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی پارتی لە ڕێگەی لیدوانێکی سەرۆکی فراکسیۆنەکەوە ڕایگەیاند، هیچ هێزێک بە تەنیا بۆی نیە و ناتوانێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پەک بخات.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٥ پارتی بە بڕیارێکی تاک لایەنە کارەکانی پەرلەمانی ڕاگرت و تەنانەت ڕێگەی نەدا سەرۆکی ئەوکاتی پەرلەمان بچیتە شاری هەولێر.
لە ئێستاشدا هەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەشدارێکی کابینەی نۆیەمی حکومەت و حزبەکانی دیکە کە ئۆپۆزسیۆنن، دیار نیە و نازانرێت بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن یاخود نا.