شارپرێس:
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆکوشتنی هاووڵاتییەک لە باخی گشتی شارەکە ڕونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه دهڵێت، ئەو نامەیە بە ناوی كاوهوه بڵاوکراوەتەوە نامهی ئهو نییه، چونكە كاوه هیچ شتێکی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕهتیكردهوه كاوه بههۆی ههژارییهوه خۆیكوشتبێت و دهڵێت "کاوە کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، بەڵکو موچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی کەم ئەندامی، مووچەی زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدانی کە هی دایکیەتی هەبووە، بەمانەش مانگانە مووچەی یەک ملیۆن دینار بووە".
ئاماژهی بهوهشداوه، "جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون، هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و دەیگووت، بیری منداڵەکانم دەکەم، خاوەن کێشەی خێزانیی بووە".
ڕ . ج