عێراق مانگی رابردوو زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

عیراق

01/08/2020‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماره‌كانی له‌باره‌ی هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وت له‌مانگی رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد:  زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و كۆی گشتی به‌هاكه‌شی زیاتر لە  3 ملیار و 487 ملیۆن دۆلارە.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: له‌ 31ی رۆژیی مانگی ته‌مووزدا 85 ملیۆن و 660 هەزار بەرمیل نەوت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌ به‌تێكڕایی  2  ملیۆن و 760 هەزار بەرمیل بووه‌ لە رۆژێکدا و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 41 دۆلار بووه‌ و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته‌  3 ملیار و 487 ملیۆن دۆلار.
 
سه‌ره‌ڕای پابەندبوونی عێراق بە رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس تایبەت بە کەمکردنەوەی یبڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ بازاڕەکانی دەرەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە عێراق بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی رابردوو، بەرزبووەتەوە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: مانگی رابردوو له‌ رێگه‌ی نه‌تی كه‌ركوكه‌وه‌ دوو ملیۆن و 701 هه‌زار و 15 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان توركیا كراوه‌، هه‌روه‌ها 261 هه‌زار و 894 به‌رمیل نه‌وتیش ره‌وانه‌ی  ئه‌ردن كراوه‌.