شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 2447 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 63 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 447 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات دوو هه‌زار و 611 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 63 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج