سوودە تەندروستییە زۆروزەوەندەكانی رۆیشتن لەناو ئاو

تەندروستی

03/08/2020‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ناوەندی فیدراڵی بۆ هۆشیاركردنەوەی تەندروستی لە روسیا رایگەیاند، رۆیشتن لەناو ئاودا گەلێك سوودی تەندروستی هەیە، بەشێوەیەك وەك راهێنانی گشتگیری جەستە وایە و یارمەتی لەش ڕێكی و بەهێزكردنی ماسوولكەكانی جەستە دەدات.

ناوەندەكە روونیكردووەتەوە، كە وەرزشی رۆیشتن لەناو ئاو، جا ئاوەكە قووڵ بێت یان نا وەك راهێنانی تەواوی جەستە وایە، بەشێوەیەك جگە لە بەهێزكردنی ماسولكەكانی مەچەك و قەد و گەدە و قاچ  دەشبێتە هۆی چالاككردنەوەی دڵ و پرۆسەی جێگرەوەی خۆراكی .

هەروەك باسی لەوەش كردووە، كە وەرزشی راكردن بەناو ئاودا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش، بەشێوەیەك لە هەر كاتژمێریكدا ٨٠٠ گەرمۆكە (كالۆری) دەسووتێت. 

هۆكاری ئەو كاریگەرییە گەورەیەش ئەوەیە، كە توندی جوڵەكردن لەناو ئاودا زۆر زۆرە، بۆیە دەبێت جەستە هەوڵێكی زۆر بدات تا بەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئاوەكەدا زاڵ ببێت.

وەرزشی راكردن و رۆیشتن لەناو ئاو بۆ كەسانی قەڵەویش بەسوودە، ئەویش بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی، كە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە جومگەكانی جەستە.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی