هۆشیار عەبدوڵڵا: رۆژێک دێت رێککەوتننە ژێربەژێرەکانی فرۆشتنی شنگال ئاشکرابێت

کوردستان

03/08/2020‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەو رۆژە هەردێ کە سەرجەم رێککەوتنە ژێربەژێرەکان و ورەکارییەکانی ئەو کارەساتی فرۆشتنی شەنگالە رۆشنایی ببینن و ئاشکراببن و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی ئەو تاوانە بڕۆنە بەردەم عەدالەت.

هۆشیار عەبدوڵا، لە هەژماری تایبەتی خۆی  لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردووتەوە، لە ۳ی ئابدا بە داعش و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان، لە هەموو ئەو خیانەت و کارەساتانە گەورەترە کە حزبە کوردییەکان بە گشتیی و پارتیی بە تایبەتی بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  ئەو رۆژە هەردێ کە هەموو رێککەوتنە ژێربەژێرەکان و ورەکارییەکانی ئەو کارەساتی فرۆشتنی شنگالە رۆشنایی ببینن و ئاشکراببن و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی ئەو تاوانە بڕۆنە بەردەم عەدالەت .

باسیلەوەشكردووە، ساڵی ۲٠۱۷ بە فەرمیی و بە واژۆی پێویستەوە (وەک لە وینەکاندا دیارە) بەهەمان شێوەی کەوتنی موصڵ داوای لیژنەی تایبەتیان کرد، بە لێکولینەوە لە کەوتنی شنگال بە داخەوە هەوڵەکە بە دەستێکی دیاریکراو پەککخرا لە کاتێکدا لەناو پەرلەمانتارەکان و شەقامدا پشتیوانییەکی گەورەی لێکرا .

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان جەختی لەوەشکردووەتەوە، هێشتا سورن لەسەرئەوەی کە دەبێ دەزگا فەرمییەکانی عێراق لە سەروی هەمویانەوە حکومەت و پەرلەمان لیژنەی لێکولێنەوەی فراوان و تایبەت لەسەر ئەو کارەساتە دروستبکەن و ناکرێ ئەو تاوانە گەورەیە ئەو فرۆشتن و پاشەکشەیە بێ هیچ سزایەک بۆ ئەبەد تێپەڕبێ

بەپەلە