شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاشكرایكرد له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان پێداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند: "پێداچوونه‌وه‌یه‌كى بابه‌تیانه‌ى خێرا له‌ئارادایه په‌یوه‌سته به‌دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى وه‌زیرى ناوخۆ".
وتیشى: "دووباره پێداچوونه‌وه‌ى پێكهاته‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا واته ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن له‌م باره‌یه‌وه ده‌گیرێته به‌ر".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕێنماییدا به‌دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا و دووباره پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌م پێكهاته‌یه به‌هۆى په‌لاماردانى هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن گروپێكى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پاراستنى یاسا.
نوسینگه‌ى كازمى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى پێكهێنرابوو ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاشكراكرد كه‌له‌هێزه‌كانى پاراستنى یاسان وبه‌شدارى په‌لاماردانه‌كه‌یان كردووه وگرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه وڕه‌وانه‌ى دادگایش كران".