شارپرێس:
وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنى پلانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند: تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنى پلانى تایبه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
باسی له‌وه‌شكردووه: بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه شرۆڤه‌كراوه وبه‌هه‌ماهه‌نگى وپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ شاره‌زایان،دووپاتیشیكرده‌وه بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندى به په‌رچه‌كردارى هیچ پاڵنه‌رێكى سیاسییه‌وه نییه.
وتیشى: "تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنى پلانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"خواستێكى جه‌ماوه‌رى هه‌یه ده‌یه‌وێت ژینگه وكه‌شوهه‌وایه‌كى ئارام بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت پڕه‌خسێت".
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، هیچ گرفتێك له‌باره‌ى دابینكردنى بوودجه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ت له‌ئارادانییه.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو: "دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژارده‌نه‌كان جۆره ڕكابه‌رییه‌ك له نێوان هێزه سیاسییه‌كان دروستكرد". ىئاماژه‌یشى دا خواستێكى میللى هه‌یه ده‌یه‌وێت چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت، حكومه‌ت پابه‌نده به‌سزادانى تاوانبارانى ڕاپه‌رینى تشرین.
ڕوونیشیكرده‌وه: رووداوى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى كه‌یسێكى ئاڵۆزه وهێماكانى ناڕوونه،ئاماژه‌یشى دا تیمێكى تایبه‌ت كار ده‌كات بۆ ڕوونتركردنه‌وه‌ى هێماكانى كه‌یسى تیرۆركردنى هاشمی.