شارپرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سێ مەرجی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەخت دانا.
بەقسەی بەشیر حەداد دەبێت تەواوی پێویستییە یاساییو داراییو هونەرییەكان ئامادەبێت، ئینجا دەتوانرێت هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو لەعێراق دابنیرێت.
هەر بەقسەی بەشیر حەداد یەكێكی تریش لەمەرجەكان ئەوەیە، كە دۆسییەی ئاوارەكان چارەسەر بكرێتو ئەوانیش بتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
باسی لەوەش كردووە، حكومەت چۆن داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، دەبێت ئاواش پێداویستییەكانی بۆ دابین بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كرد لە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەخت بەرێوەبچێت.
هـ ـ ح