شاندەكەی ئەمریكا بە پاسەوانی 15 فڕۆكەی جەنگی چوونەتە قەندیل

کوردستان

06/08/2020‌ 4076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شاندەكەی ئەمریكا بە پاسەوانی 15 فڕۆكەی جەنگی چوونەتە قەندیل‌و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبوونەتەوە.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، كە لێدوانی بۆ كەناڵی جەزیرەی عەرەبی داوە، شاندە ئەمریكییەكە لەسەردانەكەیان بۆ قەندیل لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە كۆبوونەوەیان كردووەو چەند داواكارییەكیان خستووەتە بەردەمیان.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە یەكێك لەداواكارییەكانی شاندە ئەمریكییەكە ئەوە بووە، پەكەكە دەستوەردان لەكاروباری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان نەكات، بۆ ئەوەی توركیا بیانووی دەستوەردانی سەربازی نەبێت لەكاروباری خۆسەرییەكە.

هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، شاندە ئەمریكییەكە پرۆژەیەكی ئاشتیان خستووەتە بەردەم بەرپرسانی پەكەكە، كە ناوەڕۆكەكەی هاوشێوەی رێككەوتنی ئەمریكاو تاڵیبانە لەئەفغانستان.

هـ ـ ح

بەپەلە