لەكۆی 186 وڵات.. عێراق لەپلەی 181ی ئازادی ئابووریدایە

ئابوری

09/08/2020‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگایHeritage Foundation ی ئەمریكی، لیستی وڵاتانی ئابووری ئازادی جیهانی بڵاوكردەوە، كە بەپێی لیستەكە عێراق لەپلەی 181 ، ئەوەش لەكۆی 186 وڵات.

دەزگاكە راپۆرتێكی بۆ ساڵی 2020 كراوە، كە عێراق لەپلەی شەشەمی كۆتایی ئەو وڵاتانەیە ئازادی ئابوورییان كەمەو لەدوای ئەویش وڵاتانی لیبیا و لیختنشتاین‌و سۆمال و سوریا و یەمەن دێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، وڵاتی سەنگافورە لەپلەی یەكەمی وڵاتانی ئابووری ئازاد بێت بە 89.4 پلەی لەدوای ئەویش هونگ كونگ بە 89.1 دێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ نیوزلەندا بووە بە 84.1 پلە.

راپۆرتەكە پشتی بە چوار پێوەر بۆ ئازادی ئابووری بەستووە، كە ئەوانیش بریتین لە ژینگەی ئابووری‌و مافی موڵكداری‌و دەستپاكی حكومەت‌و چالاكی دادگایی.

هـ ـ ح