كازمی نامەیەك دەداتە ترامپ

عیراق

09/08/2020‌ 1358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەردانەكەی بۆ ئەمریكا، نامەیەك دەگەیەنێتە دەست دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا.

محەمەد بەلداوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، كە مستەفا كازمی لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، نامەیەك دەداتە دۆناڵد ترامپ.

محەمەد بەلداوی ئاشكراشیكرد، كە كازمی لەنامەكەی بۆ ترامپ ئەو پەیامە دەداتە ئەمریكا، كە چیتر عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێ‌ هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەكان.

رۆژی 20ی ئەم مانگە مستەفا كازمی دەچێـتە واشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە، كە بڕیارە لەو كۆبوونەوەیە تاوتوێی چەند پرسێك بكەن، وەك ئەوەی كۆشكی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاندووە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، كە مستەفا كازمی گفتوگۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق لەگەڵ ترامپ تاوتوێدەكات‌و جەخت لەكشانەوەیان دەكاتەوە.

هـ ـ ح