تەقینەوەیەكی بەهێز خانووەكانی گەڕەی شاری بالتیموری ئەمریكی تەخت كرد "+ڤیدیۆ"

جیهان

12/08/2020‌ 1076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی ئەمریكا باسیان لەوە كرد، تەقینەوەیەكی بەهێز لەگەڕەكێكی شاری بالتیموری ئەمریكی روویداوە، تەقینەوەكە ئەوەندە بەهێز بووە خانووەكانی لەگەڵ زەویدا یەكسان كردووە.

پەیامنێری ئاڕ تی ئەرەبیك، باسی لەوە كرد، تەقینەوەی هیڵێكی غاز لەیەكێك لەباڵەخانەكان شاری بالتیموری ویلایەتی میرلاند، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێك..

بەقسەی پەیامنێرەكە هەر بەهۆی تەقینەوەكە، دوو كەسیش بریندارن، كە برینەكانیان سەخت بووەو گەیەنراونەتە نەخۆشخانە. 

ئاماژەش بۆ ئەوە كراوە، تیمەكانی رزگاركردن سەرقاڵی كۆكردنەوەی بریندارەكانن، كە كەتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووەكانەوە.

هەروەها كەناڵی "دەبلیو بی ئێف ئێف" لەسەر ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی خۆی باسی لەوە كردووە، تیمەكانی رزگاركردن تا ئێستا بەلای كەمەوە سێ كەسیان رزگار كردووە.

وەرگێڕان: كۆژیار حلمی