شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، وای لێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه ڕه‌نگه به ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌بری مووچه، ئه‌وه‌شی كه ناخۆشه له‌ئێستادا قورسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جوابێكی واقیعیشی نیه بۆ موچه‌خۆران.
ڕێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: "هه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق زۆر له‌كاتێكی ناخۆشدا بوو به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چونكه هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی داراییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده خراپه چاوه‌ڕوانیه‌ك و ته‌نها ئومێدێكی هه‌یه كه ئه‌م دوو حكومه‌ته بتوانن وه‌كو ته‌نها ڕێگه چاره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنێك ڕێكبكه‌ون تا خه‌ڵك بتوانێت موچه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر موچه هه‌بێت بارودۆخی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه كاسبن و كار ده‌كه‌ن تۆزێك به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه وه‌ڵامه‌كان بوو كه هه‌موو بینیمان".
وتیشی: "ده‌توانم ئه‌وه بڵێم هه‌م حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك ڕاستی تێدایه له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیردا به‌به‌ڵگه‌وه قسه‌كان ده‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و بیانوانه‌ی كه هه‌یانه به‌وه‌ی كه له پێشتردا ئه‌و مه‌له‌فاتانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ، ئه‌و مه‌له‌فاتانه‌یه كه به‌ڕاستی له‌لای حكومه‌ته به‌شێوه ڕه‌سمیه‌كه‌ی".
ڕێزان شێخ دلێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ده‌زانین كه فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنوریه‌كان، ئه‌و هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌ی كه پێشتر خۆیان كردبوویانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڕه‌سمی نه‌چۆته ناو كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و نه‌چۆته ناو ئه‌و دۆسیه هونه‌ریانه‌ی كه‌بردویانه‌ته به‌غداد، به‌دڵنیانییه‌وه ئه‌وان شاره‌زایی ئه‌وه‌یان هه‌یه چونكه خۆیان زۆر شاره‌زان ئه‌وه ڕاستیه‌كه كه له عێراقدا ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵی زۆره له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌ر وه‌زیرێك ده‌ڕوات خێرا دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ساڵێك له‌وێ بوبێت به‌شی ده‌ساڵی گه‌نده‌ڵی كردووه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: "وای لێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه ڕه‌نگه به ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌بری مووچه، ئه‌وه‌شی كه ناخۆشه له‌ئێستادا قورسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جوابێكی واقیعیشی نیه بۆ موچه‌خۆرانی، موچه‌خۆر ده‌توانێت هه‌موو به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی له‌سه‌ر موچه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه و چه‌ند ساڵ خوێندویه‌تی و ئیشی كردووه خزمه‌تی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی خۆی كردووه له كۆتایدا له‌بری ئه‌وه‌ی ژیانی به‌ره‌و باشتر بڕوات ئایا هه‌موویان ته‌حه‌مولی ئه‌م ژیانه ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات؟!".
رونیشیكرده‌وه: حكومه‌ت بێجگه له‌وه‌ی كه‌مووچه نادات هه‌موو ساڵێك كه‌له هه‌موو وڵاتێك وایه چه‌ندین خه‌ڵك خانه‌نشین ده‌بن و چه‌ند خه‌ڵكێكی تر دامه‌زرێنێت، ئایا له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه دامه‌زراندن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێویه‌بێت، كه‌واته له‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن ناتوانرێت هیچ كه‌سێك دابمه‌زرێنرێت.
ڕێزان شێخ دلێر به‌دووری ده‌زانێت حكومه‌تی عیراق بودجه بۆ هه‌رێم بنێرێت، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت: "حكومه‌تی عێراقیش ناتوانێت وه‌كو پێشتر كه بڕێك بودجه دانرابوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هه‌بووه كه بڕه بودجه‌ی دانرابوو ته‌نها بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانه به‌ڵام به‌رامبه‌ری هه‌بووه كه‌ده‌بێت داهاتی نه‌وت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ داهاتی خاڵه سنوریه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌مه‌ی نه‌كردووه و كه نه‌شیكات شه‌قامی عێراقیش ئه‌مه‌ی لێ قبوڵ ناكات".