شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له بامەڕنێ رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە سنوری بامەڕنێ كرده ئامانج و بەپێی زانیارییەكان ئەو ئۆتۆمبێلە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی لەنێودا بووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له بامەڕنێ به شارپرێسی راگه‌یاندووه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بارمەرنێ كردووه‌ته ئامانج، بەپێی زانیارییەكان ئەو ئۆتۆمبێلە گەریلاكانی پەكەكە لەنێودا بووە.
باسی له‌وه‌شكرد: له نێو ئۆتۆمبێه‌كه‌دا سێ كه‌سی تێدابووه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیش بە سەختی برینداربووە.
هاوكات دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته‌ی سنوری پارێزگای دهۆك كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا شه‌هیدبوون و كه‌سێكیش برینداربوون.
ئۆتۆمبێله‌كه هی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو، دوای ئه‌وه‌ی له دهۆكه‌وه به‌ره‌و گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته هاتووه له نزیك گونده‌كه كراوه‌ته ئامانج".