یەکێتی ئەوروپا دوا هۆشداری دەداتە تورکیا

کوردستان

02/09/2020‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتی ئەوروپا جارێکی تر هۆشدارى دەداتە تورکیاو رایگەیاند کە تورکیا ناتوانێت یەکێتی ئەوروپا بترسێنێت بکات.

مارگریتیس کیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنى فەرمی یۆنان رایگەیاند، وەک یەکێتى ئەوروپا ماوەیەکیان وەک دەرفەت داوەتە تورکیا ئەگەر لەو ماوەیەدا واز لەسەرکێشییەکانى نەهێنێت ئەوا لەم مانگەدا کۆمەڵێک سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا کۆمەڵێک سزا لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپان بۆ سزادانى تورکیا.

 سەبارەت بە هەڕەشەکانى ئەردۆغانیش لە یەکێتى ئەوروپا کیناس جەختیکردەوە، نە ئەردۆغان و نە هیچ لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە بترسێنێت.
هەروەها بەرپرسەکەى یەکێتى ئەوروپا دوپاتیکردەوە کە ئەو سزایانەى بۆ تورکیایان ئامادە کردوە زیانى زۆر بە ئەنقەرە دەگەیەنن کە تائیستا بەشێک لەو سزایانەش ئاشکرا نەکراون چین.

بڕیارە 24ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەبچێت. 
س.هـ