شارپرێس:
حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عێراق 12.57% بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكه‌وتووه، حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2019 پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش ڕاده‌ستكردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان، پشكی 12.57% بداته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ولێر و به‌غدا نزیكن له ڕێككه‌وتن و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاندی هه‌رێم پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
شارپرێس زانیویه‌تی، ڕه‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق ئاماده‌یه و ته‌نیا پشكی هه‌رێم ماوه بۆ ئه‌و ڕه‌شنوسه زیاد بكرێت، له‌پاش زیادكردنی پشكی هه‌رێم بودجه بۆ په‌سه‌ندكردن ده‌برێته په‌رله‌مانی عێراق.