گەورەترین هەڕەشە.. چین بووە نەخۆشییەك بۆ دۆناڵد ترامپ

مەلەفی تایبەت

06/09/2020‌ 1521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەرەبارەی ئەو هۆكارانەی وای كردووە دۆناڵد ترامپ دەست بۆ كارتی دوژمنایەتی چین بەرێت‌و ئەوەی لە ئەمریكا روو دەدات بەرپرسیاریەتییەكەی بخاتە ئەستۆی پەكین. 

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ بۆ تۆڕی هەوڵی فۆكس نیوز سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی كامە دوو دەوڵەت مەترسی گەورەن بۆ سەر ئەمریكا، روسیا یان چین؟ وتی: چین گەورەترین هەڕەشە بۆسەر وڵاتەكەی. 

هەروەها روونیكردەوە، حیزبی شیوعی چین هێزە چەكدارەكانی دروست دەكاتەوە و پەلی هاویشتووەتە نێو ئەمریكاوە، بە شێوەیەك كە لە روسیا جیاوازە و هێزە ئابوورییەكانی بەكارهێناوە؛ لە میانی كۆمپانیاكانی دەولەت و كۆمپانیا پشتیوانی لێكراوەكان، بۆ ئەوەی دەیان هەزار وەزیفە لەسەرجەم وڵاتدا بەدەست بهێنن، ئەم رەفتارەش جێگای قبوڵكردن نییە. 

باسی لەوەش كردووە، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ نایەڵێ ئەمە بەردەوام بێت، بۆ پاساو هێنانەوەش دەربارەی ئەم هەڵوێستە، ئاماژەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.

یەكێك لە هۆكارەكانی خراپی هەڵوێستی ترامپ لە بەرامبەر چین، بە دیاریكراوی پەتاكەی ئەو ئاڵینگاریانەیە كە ئەمریكا بەهۆی بڵاوبونەوەیەوە روبەروی بۆتەوە. بەوەی بڵابونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكا وای لە ترامپ كرد لە كارتە سەرەكیە براوەكەی دابماڵرێت، واتە دەستكەوتە ئابوریەكانی. 

بەم شێوەیە، لەكاتی هەلبژاردنەكانی نۆڤەمبەردا، هاولاتیە ئەمریكیەكان لەیەك كاتدا لۆمەی دوو كێشە دەخەنە سەر حكومەتەكەیان، شكستی ئابوری و بێ دەسەڵاتی لە بەرانبەر ڤایرۆسە نوێیەكەدا. 

لەو بارەیەوە، جێگری ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئەوروپی و نێو دەوڵەتی گشتی لە قوتابخانەی باڵای ئابوری (دیمیتری سوسلوف) دەڵێ: لەم دۆخەدا، هیچ بژاردەیەكی تر لەلایەن ترامپەوە نیە جگە لەوەی چین تۆمەتبار بكان، و بڵێ پەكین بەرپرسە لە سەرجەم ئەو كێشانەی كۆمەڵگەو ئابوری ئەمریكا روبەروی دەبنەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، پاشان، هەرچەندەی سیاسەتی دوژمنكارانەی چین بەهێزتر بێت، ئەدای ترامپ باشتر دەبێت لە پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و سزادانی چین لەهەمبەر ئەو كێشانەی روبەروی ئەمریكا دەبێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا