مەسعود عەبدولخالق: لە هەرێمى کوردستان یەک مانگ یەکگرتویی هەبێت وەزعى هەرێم چاک دەبێت

کوردستان

06/09/2020‌ 1122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود عەبدولخالق چاودێرى سیاسى نێودەوڵەتى دەڵێت، لە هەرێمى کوردستان یەک مانگ یەکگرتویی هەبێت و مەزڵوم یارمەتى زاڵم نەدات وەزعى هەرێم چاک دەبێت.

مەسعود عەبدولخالق لە دیدارێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، ئەوەى لە سەدەى بیست دەرفەتێکى زێڕین بۆ کورد هاتە پێش لە سەدەى بیست و یەک بووە دەستکەوتێکى زۆر باش بۆ کورد، دەستکەوتێکى ئیجگار زۆر بۆ کورد بەدەست هات، بەلام لەگەڵ ئەو دەستکەوتانە ئیدارەیەکى زۆر خراپ هەبوو.

ئاماژەى بەوەشکرد ئەو دەستکەوتانەى لەسەدەى بیست و یەک بەدەستهات بە هەندێ هەنگاو دۆڕان، هەرچەندە هەمووى نەدۆڕاوە، بەڵام ئەوەى ماویشە لەرێی دۆڕانە.

مەسعود عەبدولخالق، باس لەوەش دەکات، هەرێمى کوردستان لە قەیرانى گەورە گەورە دایەو لە قەیرانێکەوە بەرەو قەیرانێکى تر دەچێت، دەشڵێت،هەموو رووەکانى سیاسى و ئابورى و پەروەردەو بازرگانى توشى کۆرۆنا بووە.

لەبەشێکى دیدارەکەدا ناوبراو باس لەوە دەکات، لە هەرێمى کوردستان یەک مانگ یەکگرتویی هەبێت و مەزڵوم یارمەتى زاڵم نەدات وەزعى هەرێم چاک دەبێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە کە دروستبوونی هێزی نوێ پێویستییەکی گرنگی دۆخەکەیە، بە پێویستیشى دەزانێت لیستێک هەبێت نوێنەرایەتى بەرەى گەل بکات.

تەواوى دیدارەکەى مەسعود عەبدولخالق: