شارپرێس:
ئه‌ندامێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دراوه‌ته ئاواره‌كانی سوریا كه له هه‌رێمن.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌زاران ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان داوه‌ته ئاواره‌كانی سوریا، ئه‌وه‌ش پێشێلكاریی یاسایه چونكه به‌غدا به‌رپرسیاره له پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی به خه‌ڵكی.
وتیشی، "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه جگه له پێدانی ڕه‌گه‌زنامه، له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێندراون و مانگانه موچه وه‌رده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و كه‌سانه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێت ده‌نگ به یه‌كێتی و پارتی بده‌ن".
به‌وته‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌و كارانه به‌بێ ئاگاداریی به‌غدا كراون و وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێت "له‌ڕێگه‌ی نایاساییه‌وه ئه‌و كاره كراوه".
ڕ . ج