شارپرێس:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاكه كۆده‌بێته‌وه و تاجه گوڵینه‌ش له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان داده‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به شارپرێسی راگه‌یاند: مسته‌فا كازمی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ تیمێكی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كه پێكاهاتبوو له چوار فڕۆكه‌ی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق و دوو فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی پارێزگاكه كۆده‌بێتوه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، كازمی بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌مێنێته‌وه و تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه داده‌نێت و پاشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌كه تاوتوێی پێداویستی و داواكاریه‌كانیان ده‌كات.
شارپرێس زانیوویه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌مێنێته‌وه به هه‌مان ئه‌و فڕۆكانه‌ی پێی چووه‌ته هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رێته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و پاشان به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدای پایته‌خت.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك داواكارییان هه‌یه كه ده‌گاته 17 داواكاری ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس، یه‌كێك داواكاریه‌كان دابینكردنی بڕه پاره‌یه‌كی ساڵانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان به بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق بۆ پارێزگاكه، هاوكات دروستكردنی ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره كه سودێكی گه‌وره له رویی ئابووریه‌وه به پارێزگاكه بگه‌یه‌نێت.