شارپرێس:
له 23 ئۆگستۆسی
ڕابردوو له ولایه‌تی ویسكونسن، جاكۆب بلیك كە ڕهشپێستێكی ئه‌مریكییە، له لایه‌ن
پۆلیسێكی سپی پێستەوە 7 فیشه‌كی پێونرا و فیشەكەكانیش بەر پشتی كەوتن.
بلیك بۆ یەكەمجار له ژوره‌كه‌ی خۆی له یه‌كێك
له نه‌خۆشخانه‌كان ئەو هەواڵەی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی
ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لە چەند شارێكی ئەمریكا سه‌باره‌ت به جیاكاری ڕه‌گه‌زی و
ڕه‌فتاره‌كانی پۆلیس.
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له تویته‌ر
بڵاوكراوەتەوە، بلیك باسی ئه‌و ئازاره‌ی كرد كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌یچێژێت و چۆن
ژیانی له چاو تروكاندنێكدا گۆڕاوە، وتیشی ئه‌و به‌ده‌ست ئازاری به‌رده‌وامه‌وه
ده‌ناڵێنێت له‌و كاته‌وەی فیشه‌كه‌كانی به‌ركه‌وتووه كه بۆته هۆی ئیفلیجكردنی نیوه‌ی
خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی.
له گرته ڤیدیۆیه‌ك كه درێژیه‌كه‌ی
57 چركه‌یه و پارێزه‌ره‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، ئەوە ده‌رده‌كه‌وێت كه بلیك له‌سه‌ر
جێگاكه‌ی لە نەخۆشخانە پاڵكه‌وتووه، ئه‌و بێده‌نگی شكاند و وتی چەند تەقەڵێكی بە پشت و گهدوەیە، كە له‌كاتی هه‌ناسه‌دان
و نوستن و جوڵه و خواردندا ئازاری ده‌دەن.
(جاكوب بلیك) كە ته‌مه‌نی 29 ساڵ، لە كاتی هەوڵی
دەستگیركردنیدا لە لایەن پۆلیسێكی سپی پێستەوە به به‌رجاوی 3 منداڵهكهیەوە لە
شوێنێكی نزیكەوە تەقەی لێكرا، به‌پێی قسه‌ی پارێزهرهكەشی، بلیك تا كۆتایی
ژیانی ئیفلیج ده‌بێت.
سه‌رچاوه : پێگه‌ی ئهلهكترۆنی عه‌ره‌بییه
وه‌رگێران : دیاكۆ لوقمان حاجی