دوای پشکنینی 10ملیۆن ئەستێرە.. هیچ ئاماژەیە بۆ بوونی بوونەوەری ئاسمانیی نییە

هەمەڕەنگ

13/09/2020‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا ئوسترالییەکان پشکنینیان بۆ نزیکەی ١٠،٣ ملیۆن ئەستێرە کردووە بێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێکی بوونی ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی بدۆزنەوە .

زاناکان لەو پرۆسەیەدا کە فراوانترین پرۆسەی گەڕانبووە تائێستا بۆ ئەو مەبەستە کرابێت، تەلیسکۆبێکی بێتەلیان بەکارهێناوە کە چاودێری هەر ئاماژەیەک دەکات کەلەنێوان بوونەوەرە ئاسمانییەکاندا درووست ببێت .

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی "بی بی سی "ی بەریتانی گەردونناسەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو شەپۆلە رادیۆییە لەرەلەر نزمانە کردووە کە زۆر لە شەپۆلی رادیۆیی دەچن  و لەنێوان ئەستێرەکاندا تێدەپەڕن .

لای خۆیەوە چینوا تریمبلای زانای فیزیای گەردوونی لە بەشی زانستە گەردوونی و بۆشایی ئاسمان لە ئاژانسی زانستە نیشتیمانییەکانی ئوسترالیا دەڵێت هێشتا بەشێکی زۆر لە پرسە گەردوونییەکان بەنادیاری ماونەتەوە .

ئاماژەى بەوەش کردوە، بەدوای ژیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئاڵنگارییەکەی گەورەیە، ناشزانین کەی و چۆن و جۆری ئەو ئاماژایە چییە کە وەریدەگرین ، بەڵام دەزانین کە ئێمە لەو گەلەستێرەیەدا بەتەنیا نین.

بە گوێرەی قسەی ئەستێرەناس ستیفن تینگای  لەزانکۆی کورتین لە ئوسترالیا و سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی ، لە کاتێکدا توێژینەوەکەیان سەد جار لە هەموو کاتێکی تر قووڵتر و فراوانتر بووە ، ، کەچی هێشتا تا راددەیەک ژمارەیەکی کەم ئەستێرەی لەخۆگرتووە.

تینگەی باسى لەوەشکردوە، پێدەچێت دە ملیۆن ئەستێرە ژمارەیەکی زۆر بێت، بەڵام لە گەلەستێرەی ڕێگای شیریدا نزیکەی 100 ملیار ئەستێرە هەیە" کەواتە ئێمە تەنها 0.001%ی گالاکسیەکەمان وەرگرتووە.
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی