تا ئێستا ڕێت کەوتۆتە سەنتەری ڕاهێنانی منداڵان؟

کوردستان

15/09/2020‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی سلێمانى لە ساڵى ١٩٩٣ لەلایەن راهێنەرى ئوسترالی کاسین جۆسۆن لەگەڵ ژمارەیەک پزیشکى پسپۆڕ سەنتەرى فێرکاری راهێنانى منداڵانیان دامەزراند.

سەرەتا سەنتەرەکە لەناو نەخۆشخانەى منداڵان بوو، بەڵام بەهۆى زۆرى نەخۆشەوە گواسترایەوە بۆ گەڕەکى چوار باخ، لە نەخۆشخانەکەدا منداڵى یەک ساڵ تا ١٥ ساڵ چارەسەریان بۆ دەکرێت.

عیزەت حسێن بەڕێوەبەرى سەنتەرى راهێنانى منداڵان رایگەیاند، لە ساڵى ١٩٩٣ وە کە دامەزراوە تاکو ئێستا ٣٨ هەزار منداڵ تۆمار کراوە بە هەموو جۆرە نەخۆشیەکانەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو منداڵانەى لاى ئەوان تۆمار دەکرێن ئەوانەن کە کێشەی جەستەیی یان دەروونیان هەیەو لە یەک رۆژیشەوە تا ١٥ ساڵی تێدایە.