شارپرێس:
دوکتۆر زاهی حەوواس
وەزیری پێشووی شوێنەواری میسر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی جیهانیدا دۆزینەوەیەکی
شوێنەواری لەناوچەی بەسقارە راگەیاند کە کە دەکەوێتە ژێرزەمینێکەوە و بڕێکی ئێجگار
تابووتی مۆمیاکراوی رەنگاورەنگی لێیە کە تەمەنیان بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا
دەگەڕێنەوە.
بەگوێرەی لێدوانی
حەوواس دۆزینەوە نوێکە بەهۆی گەورەیی و
مەزنی گەنجینە شوێنەوارییەکەوە کە لەژێرزەمینێکی ١٣ مەتر قوڵدایە، دەبێتە هۆی سەرسامبوونی
جیهان پێی .
ئەو زانا شوێنەوارییەی
میسر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دۆزینەوەکە لە ١٣ تابووت پێکهاتووە کە تەمەنیان ٢٥٠٠ ساڵە و دەبنە هۆی سەرسامبوونی
جیهان پێیان ، ڕوونیشی کردۆتەوە کە دارەمەیتەکان زانیاری گرنگ لەبارەی خێزانی ٢٦ ی
فیڕعەونی ئاشکرا دەکەن، جەختیشی کردۆتەوە کە مۆمیاکانی ناو دارەمەیتەکان لە
دۆخێکی زۆر باشدان .
بەپێی قسەی حەوواس
جوانترین بەشی دۆزینەوەکە کوالێتی هەڵکۆڵراوەکان و رەنگی تابووتەکانە کە وەک ئەوە
وایە دوێنێ نەخشێنرابن .
پسپۆرە میسرییەکە
ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە میسر پڕە لە گەنجینەی شوێنەواری گرنگ ئەوەی تائیستاش
دۆزراوەتەوە لەسەدا ٣٠ شوێنەوارەکانی ئەو وڵاتە تێپەڕناکەن .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی