شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریش، ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، "قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیچ قه‌یرانێكی دیكه‌ی ژیانمان ناچێت، ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه".
ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتیشی، "ئێستا كۆرۆنا بوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره یه‌ك بۆ ئاسایشی جیهانیی".
به‌وته‌ی گۆتیریش، پێویسته ڤاكسینی كۆرۆنا بۆسه‌رجه‌م جیهان وه‌ك یه‌ك یه‌كسان بێت، به‌وته‌ی ئه‌و، كۆرۆنا سنوره‌كان ناناسێت و ده‌بێت نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك به‌رده‌ست و گونجاو بێت.
ڕ. ج