ئەو خواردنانەی مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەکەن

تەندروستی

20/09/2020‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگویرەی پێگەی ئەلیکترۆنی "ئێ ئێس ئێن " چەند جۆرە خواردنێک هەیە مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەکەن کە ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو خواردنانە:

خواردنەوە گازییەکان
ئیدارەی دەرمان و خۆراکیی ئەمەریکی هەزاران داواکاری بەکاربەرانی بەدەستگەیشتووە کە تێیدا بانگەشەی تووشبوون بە نیشانەی دەماریی وەک سەرئێشە و سەرسووران و لەدەستدانی یادەوەریی دەکەن .

لەگەڵ ئەوەی خواردنەوە گازییەکان هەموویان نابنە هۆی درووستبوونی سەرئێشە، بەڵام دەستبەرداربوونیان سوودی تەندوروستیی زۆری هەیە .
گۆشتی هەڵگیراو و وشککراوە

درووستکەرانی گۆشە دەستکاریکراوەکانی وەک لوولە قیمە پەنا بۆ ماددەی کیمیایی نیترات دەبەن تاوەکو بەرهەمەکانیان بۆماوەیەکی دوورودرێژ بەتازەیی دەربکەوێت، بەڵام ئەم پێکهاتە کیمیاییە لوولەکانی خوێن فراوان دەکات ، کەبەهۆیەوە سەرئێشە درووست دەبێت .

سۆسی سۆیا

ساسی سۆیا ناسراوە بەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتینی گیایی MSG ، کە سەرئێشە درووست دەکات، لەپاڵ سۆدیۆم ، کەدەبێتە هۆی وشکبوونەوەی سووک کە ئەوە یەکێک لە هۆکارە گریمانەییەکانی درووستبوونی سەرئێشەیە .

ئەڤۆکادۆ
ئەو میوە سەوزە سەرچاوەیەکی گرنگی تیرامینە کە پێکهاتەیەکی سرووشتییە و لوولەکانی خوێن ناچار دەکات بۆیەکبێنەوە و دواتر درێژ ببنەوە کە ئەمە سەرئێشە درووست دەکات .

مۆز و پەنیرەمەنییەکان
لەگەڵ ئەوەی مۆز میوەیەکی تەندرووستە ، بەڵام سەرچاوەی پێکهاتەی تیرامینە لەبەرئەوە هەرکاتێک دوای خواردنی هەستت بە سەرئێشە کرد ئەوە لێی دوور بکەوە  هەروەک چۆن پەنیریش ماددەی تیرامینی تێدایە کە ژانەسەر درووست دەکات .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی