شارپرێس:
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى ئه‌و ململانێ سیاسیی و دۆخه خراپه ئابوریه‌ى ڕ‌وى له‌ئێران كردوه، خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیان هەبێت، ده‌شڵێت:"پژاك ڕۆڵى خۆى به‌باشى ده‌بینێت له‌ئێران".
ئامه‌د شاهۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) ئاماژه به‌گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەمدواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێران هۆكارێكى گرنگى ئاڵۆزیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، ئێران وایكردوه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌قۆناغێکی زۆر ئاڵۆزدا تێپه‌ڕێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى پژاك ئه‌وه‌شى وتوه:"ئێران لەڕوی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە توشی داڕوخان بوە، پارەی ئێران بێبەها بوە، ڕێژەی بێکاریش زۆر بوه، نرخ بەرزبۆتەوەو کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش بەرزبونه‌ته‌وه، هەموو ئەمانە لەئەنجامی سیاسەتی ئێرانه".
ئامه‌د له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فورات نیوز ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، "به‌هۆى ئەو کێشانەى باسمانکردن، خەڵکەکە وەڵامیان هەیەو ده‌یانه‌وێت لەهەموو هەرێمەکان خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکیان هەبێت و ئێمه‌ش پشتیوانى ئه‌و داواكاریه ده‌كه‌ین".