نوسینەوەی مێژوو یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکانی هەر نەتەوەو پێکهاتەیەک بۆ ئەوەی هەمیشە بەزیندویی لەهزری نەوەی داهاتودا بمێننەوەو ڕوداوو جموجوڵەکانی رابردوو ببنە بەشێک لەشوناسی نەتەوەیی و داهاتوی خۆیانی لەسەر بونیادبنێن، سود لەوانە باشەکانی وەربگرن و هەڵەو کەموکوڕیەکانی بکەنە پەند بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو.
بەدرێژایی مێژوو دەوڵەتانی سەردەست و دوژمنانی کورد مێژویان بەپێی ویست و سیاسەتەکانی خۆیان نوسیوەتەوەو هەردەم کوردیان وەک بەشێک لەدڕندەیی و دەرچوو لەیاساو پێودانگەکان و یاخی لەمەدەنییەت وێناکردوە.
ئەوانە لەڕێگەی نوسینەوەی ئەو مێژوەوە، وێنایەکیان بۆ کورد نەخشاندوە کە هەرکەس بیخوێنیتەوە هەڵوەستە لەنەتەوەی کورد دەکات و وا تێدەگات کورد نەتەوەیەکی خێڵەکی و دور لەیاساو هەمیشە ئاژاوەگێڕبوە.
لەم نێوەندەداو وەک پێویستییەکی هەر نەتەوەیەک کوردیش پێویستی بەنوسینەوەی مێژو هەبوە بەزمانێکی سەردەمیانەو دور لەسۆزو لایەنگریی مێژوی ڕابردوی جوڵانەوەو شۆڕش و نەهامەتی و ئەو ستەمانەی لێی کراوە بنوسێتەوەو بیخاتە بەردەم نەوەی داهاتویی.
ساڵانێکە کەسایەتییە سیاسیەکان و سەرکردە سەربازییەکانی شۆڕش و دوای شۆرش دەستیانکردوە بەنوسینەوەی یاداشت و بیرەوەری و ڕوداوەکانی ڕابردوو بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەمێژوی نەتەوەیی و شۆڕش و ئەوکەسانەی کە لەنێو ڕوداوەکان نەبون ئاگاداری ورد‌و درشتی ڕوداوەکان ببن.
یاداشت و بیره‌وه‌ریى و گێڕانه‌وه‌ی سیاسیه‌كانى نزیك به‌نیو سه‌ده‌ى مێژوى شۆڕشى كوردى له‌ئێستادا بۆته جێگه‌ى بایه‌خى ناوه‌نده‌كانى ڕاگه‌یاندن و شرۆڤه‌كارانى سیاسى، به‌ڵام پرسیارى جه‌وهه‌ریى ئه‌وه‌یه ئایا گێڕانه‌وه‌ى یاده‌وه‌ریى و بیره‌وه‌رى سیاسى له‌بناغه‌دا بۆ چییه؟
ئامانج له‌نوسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌ریى و ئه‌زمونى سیاسیه‌كان چییه‌و بایه‌خى چییه؟
یاده‌وه‌رییه سیاسیه‌كان چى باسده‌كه‌ن؟ به‌چ زمان و شێوازێك ڕابردوو ده‌یگێڕنه‌وه؟
ڕاستیی ڕوداوەکانی ڕابردوو تا چەند لە نێو دوتوێی ئەو پەڕاوو یاداشت و یادەوەریانەدا جێی دەبێتەوە؟
له‌جیهاندا گێڕانه‌وه‌ى به‌شێكى ڕووداوه سیاسیه‌كان و شۆڕشه‌كان بونه‌ته سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هه‌زاران فیلم و ڕۆمانى داهێنه‌رانه، كه مێژوى میله‌تان به‌شازییه‌وه باسىده‌كات.
گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه سیاسیه‌كان له‌كوردستان به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌ركه‌س به‌ڕوانگه‌ى عه‌قڵى خۆى ده‌یگێڕێته‌وه، کەمێک بێلایەن و زۆرینە لایەندار، كه‌سانێك به‌زمانى ئه‌ده‌بى باڵا‌و تێكه‌ڵ به‌خه‌یاڵ و فه‌نتازیاو كه‌سانێكى تر به‌زمانى شه‌ڕو عه‌قڵى شه‌ڕو تۆڵه ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌مویان هه‌ر گێڕانه‌وه‌ن، به‌ڵام لۆژیكى گێڕانه‌وه‌ى سیاسى و شۆڕش و قوربانیدان ئه‌بێت ڕۆچێته ناو هه‌موو جومگه‌كان و ڕه‌ش و سپى وه‌ك خۆى بیینێت و پیشانبدرێت.
زۆربه‌ى كات له‌نوسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كانى به‌رپرسانى شۆڕشدا كه‌زاده‌ى عه‌قڵى كه‌سین و بەبیركردنه‌وه‌ى كه‌سى نوسراون و زاده‌ى پاشخانى فیكرى كه‌سه‌كانن، زۆر ئه‌ڵقه‌ى ونبوو فه‌رامۆشكراو هه‌یه كه كه‌س باسیان ناكات بۆ نمونه: گونده‌كان و گوندنشینان، ئه‌وانه‌ى ڕۆژگارێك خۆیان و ماڵ و حاڵیان له‌خزمه‌ت بیره‌وه‌رنوسه‌كان و شۆڕش و پێشمه‌رگه‌دابون.
ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌نوسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كاندا به‌گشتى هه‌وڵێك نییه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و سودوه‌رگرتن له‌ئه‌زمونى ڕابردوى شۆڕشه‌كان، به‌شێكیان هه‌ر به‌ئاڕاسته‌ى یه‌كترشكاندن و یه‌كترسڕینه‌وه‌و به‌تاوانباركردنى یه‌كترى نوسراون.
به‌گشتى نوسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌ری سیاسیه‌كان و یاده‌وه‌رى شۆڕشگێڕه‌كان نه‌بۆته به‌شێك له‌وه‌ى كه تواناى گێڕانه‌وه‌ى ڕاست و دروست و بێلایه‌نانه‌ى شۆڕش و ڕووداوه‌كانى هه‌بێت.
به‌گشتى نوسینه‌وه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كانی شاخ ده‌كرێ ده‌لاقه‌یه‌ك بێت بۆبینینى ئه‌وڕۆژگاره‌ى كه‌تیایدا شۆڕش و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كان ئاوێته‌یه‌ك بوون هه‌م له‌جوانى هه‌م له‌تاوان.
بەشێکی کەم لەسەردەکردەکان و ئەوانەی دەستیان بۆ نوسینەوەی ڕوداوەکان بردوە توانیویانە بەشێوەیەکی بێلایەنانە مێژوەکە بنوسەوەو ببنە بەشێک لەگێڕانەوەیەکی دروست بۆ میژووی ڕابردوو، لەبەرامبەردا زۆرینەی زۆری ئەوانەی کە مێژوەکەیان نوسیوەتەوە لەڕوانگەی ناکۆکی و ڕق و کێشەو ململانێکانی شاخ و شارەوە نوسیویانەو نەیانتوانیوە دیمەنێکی جوان و چێژ بەخش وێنا بکەن بۆ خوێنەرو لەئەنجامدا نوسینی یادەوەریەکانیش بۆتە بەشێکی تری درێژکراوەی ململانێکان و ناکۆکییەکی توندی لێکەوتۆتەوە.
ئەگەر خوێنەر بەوردی سەرنج بدات لەنوسینەوەی زۆربەی یادەوەری سەرکردەکان و ئەوانەی بەشێک بوون لەشۆڕش ئەو وێنایە بەدیدەکرێت کە شۆڕش و خەباتی زیاد لەنیوسەدەی نەتەوەیەک لێوان لێوە لەملشکاندن و لەناوبردنی یەکترو پاکتاوی سیاسی نێوان سەرکردەکان.
دەوترێت لەهەر ڕوداوێکدا هەرکەسەو لەگۆشەنیگای خۆیەوە دیمەنەکانی وێنە گشتییەکە دەبینێت و دەیگێڕێتەوە، بەڵام هەموو ئەوانەی کە ڕوداوەکانی شۆڕ‌شیان نوسیوەتوەو وێنەکانیان بۆمان گواستۆتەوە، سەرجەمیان وێنای ململانێ و کێشەو کوشتن و گرتن و پاکتاوی سیاسی نێوان سەرکردەکانیان گێڕاوەتەوە.
نەوەی نوێی نیشتیمان ئێستا ئەو پرسیارە دەکەن ئەگەر بڕیارە هەرکەس لەگۆشە نیگای خۆیەوەو وێنەکە بگوازێتەوەو هەمو ئەوانەش کە ڕوداوەکانیان گواستۆتەوە پیشاندەری وێنەیەکی ناشیرینی ڕوداوەکانن کەواتە وێنە گشتیەکەی شۆڕش ئەوەیە کە سەرکردەکان لەیادەوەریەکانیاندا دەینوسنەوە یان ئەوان ستەمیان لەشۆڕش کردوەو تەنها ناشیرینی و خاڵە ڕەشاکانیان گواستۆتەوەو دورکەوتونەتەوە لەوتنی ڕاستیەکان و گواستنەوەی وێنە جوانەکان.