بەهای لیرەی تورکی نزمترین ئاست لە مێژودا تۆمار دەكات

ئابوری

22/09/2020‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی دیكە بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ نرخەكەی بەشێوەیەك دابەزی گەیشتە نزمترین ئاست کە لە مێژودا تۆماریکردبێت.

بەهۆی سەپاندنی سزای ئابوری لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەسەر تورکیا ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 763 لیرەی تورکی بوو كە ئەوەش کەمترین ئاستە لە مێژودا تۆماریکردبێت.

بەگوێرەی رۆیتەرز، لاوازی سیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا وایکردوە، قەیرانی بودجەی پارە دراوەکان لە تورکیا دروست بکات و هیچ  هیوایەک بۆ باشبونی رەوشی دارایی تورکیا نابینرێت.