شارپرێس:
لە کاتێکدا کە بەردەوام پێشێلکاری بەرامبەر به مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سوریا دەکرێت، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری پێشێلکارییەکانی کردووە و باسی له‌وه‌كردووه، له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپە چەکدارەکانی سه‌ر به توركیا پێشێلكاری جددی دژی هاوڵاتیان له باکوری ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای هاتنە ژوورەوەی سوپای ئەنقەرە و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ عەفرین، جەرابلوس، ئیدلب و تل ئەبیەد، سێ ساڵ پێش ئێستا، پێشێلکاری گه‌وره كه پێچه‌وانه‌ی مافه‌مانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌نجامدراون.
ڕاپۆرتەکە باس له زیادبوونی کوشتن، ڕفاندن، جوڵەپێكردنی زۆره‌ملێی خەڵک له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه و هه‌روه‌ها دەستگرتن بەسەر زەوی و موڵک و ماڵی هاوڵاتیاندا ده‌كات له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، هاوكات پێشێلکاریی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان کراوە، لە بنەڕەتیشدا کەمینەکانی وەک ئێزدی و کورد و مەسیحی بە ئامانج دەگیرێن، کە بەشێکی زۆریان لەو ناوچانە پاکتاوی ڕەگەزییان بەرامبەر کراوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکە رونیده‌كاته‌وه كه چۆن چه‌كدارانی توندڕه‌و کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری‌یان دەکرێت پیاوانی ده‌ستگیركراوی ناو زیندانه‌كانیان ناچاركردووه سه‌یری ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بكه‌ن له عه‌فرین، هاوكات 150 هه‌زار كوردیان ناچاركردووه له عه‌فرین هه‌ڵبێن، كه ئه‌وه‌ش گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌ناوچه‌كه دروستده‌كات و هاوشێوه‌ی پاكتاوی نه‌ژادیه.
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "قوربانییەکان ئەو کەسانە لەخۆ دەگرن کە ره‌خنه‌یان له گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان هەیە، هەروەها قوربانییەکانیش دەوڵەمەندن کە توانای پێدانی داواکارییەکانی گروپه‌كان و پێدانی سه‌رانه‌یان هەیە".
هەروەها نوسینگەکە بەڵگەنامەی ئەوەی بڵاوكرده‌وه کە له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 116 هاوڵاتی سڤیل به‌هۆی ته‌قینه‌وه و هێرشه چه‌كداریه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 460 كه‌سیش برینداربوون.
میشێل باچێلێت، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووه‌كان دەڵێت: "پێویسته هه‌مووان هاوڵاتیان بپارێزن و پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌وه و ده‌بێت هه‌مووان رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن".
هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد کە "ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و دڵنیابن لە کۆتایی هێنان بە پێشێلکاری گروپە چەکدارەکان كه لەژێر کاریگەری تورکیادان"، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له هه‌ر دۆخێك‌دا ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی لایه‌نه‌كان بێت.
کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لە تورکیا کردووه کە ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن و شەفاف و سەربەخۆ و لە رووداوەكان بكات، هاوكات چارەنووسی ئەو دەستبەسەرکراوانه ئاشکرا بکات كه له‌لای گروپه چه‌كداره‌كانن و ئه‌و كه‌سانه‌ش سزابدات كه سه‌رپێچی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
باچەلێت جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دۆسییه‌ی پێشێلكاریه‌كانی گروپه‌چه‌كداره‌كان و رونیكرده‌وه: هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له سوریا ده‌ستگیركراون ده‌گوازرێنه‌وه بۆ توركیا و له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌یان لێده‌كرێت.
ه.م