شارپرێس:
زانا ئیرلەندییەکان ڕایانگەیاندوە، ئەوکەسانەی لەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو بە" کۆڤید - 19" چاکبونەتهوە، تووشی لێکەوتەی نائاسایی دەبنەوە کە پێشتر تۆمارنەکراوە .
بەوتەی زانایان زیاتر لە 50%ی ئەوکەسانەی لەتووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ چاکبونهتهوه، ژمارهیهك نیشانهى دیكهیان تێدا دهركهوتوه بهتایبهت ماندوبوونی بەردەوام.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر 128 کەس کراوە کە تووشی كۆرۆنا بوون ، نزیکەی له50%یان وتویانە لەدوای چاکبوونەوەیان هەستیان بەماندووبوونی بەردەوامکردووە، ئەوەش دەریدەخات ئەوکەسانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، دوای ١٠ هەفتەش هەستیان بەماندووبوون کردووە .
جگە لەوەش دەرکەوتووە ئەو ماندووبوونە لەسەر ئەو هەموو ئەو نەخۆشانە دەرکەوتووە کە لهنەخۆشخانە یان لەماڵەوە چارەسەرکراون، بەو واتایەی تووشی هەموو تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەبێت ئهو نیشانانه.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی