شارپرێس:
به‌های لیره‌ی توركی تا دێت زیاتر داده‌به‌زێت، سه‌ره‌ڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان گرتویه‌تیه به‌ر، ئه‌وه‌ش له نێوه‌ندی زیادبوونی گرژییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، لیره‌ی توركی له‌مساڵدا خراپترین ئاستی به‌خۆوه بینیوه و 22% دابه‌زینی تۆماركردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نیگەرانی لە دابەزینی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دەرەکی تورکیا و لاوازی سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵاته‌كه كه وایکردوە، قەیرانی بودجەی پارە دراوەکان لە تورکیا دروست بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ره به 7.7 لیره‌ی توركی، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا نیوه‌ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، هه‌نگاوه‌كانی نزمبوونه‌وه‌ش له ساڵی 2018 دا ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه و كۆتایی به ساڵانی خۆشگوزه‌رانی هێنان له سایه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا.
زیادبونی مەترسییەکان له‌باره‌ی قەرزەکانی تورکیا بەجۆرێکن کە دامەزراوە داراییەکان توانای روبەڕبونەوەیان نیە، لەلایەکی دیکەشەوە دراوی بیانی لەو وڵاتە بەرێژەی 40% و بۆ 44.9 ملیار دۆلار دابەزیوە، ئەوەش فشار لەسەر ئەو وڵاتە بۆ دانەوەی قەرزەکانی دروست دەکات.
ه.م