شارپرێس:
به‌تۆمه‌تێكی نامۆ خرایه زیندانه‌وه، نه ڕێگه‌ی بینینی كه‌سوكاره‌كه‌ی پێدرا و نه ئازادكرا، سه‌رئه‌نجام عه‌لی بۆشكان له زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
عومه‌ر فاروق ئۆغڵو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ئاگاداری كه‌یسی پیاوه كورده به‌ته‌مه‌نه‌كه‌یه ده‌ڵێت "عه‌لی بۆشكانی ته‌مه‌ن 80 ساڵ دوو ڕۆژ پێش ئێستا به‌نه‌خۆشی له‌نێو زیندان گیانی له‌ده‌ستدا".
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی توركیا، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی بۆشكان كرابوو بریتی بوو له "ڕێكخستنی ئاهه‌نگێك به زمانی كوردی" به‌ڵام له زیندان نه ڕێگه به‌كه‌سوكاره‌كه‌ی درا بۆشكان ببینن، نه دادگایكردنه‌كه‌یشی دواخرا.
عومه‌ر فاروق كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی توركیاشه ده‌ڵێت، داوایكردوه وه‌رگرتنی یه‌كه‌م وته له بۆشكان دوابخرێت به‌وپێیه‌ی ناوبراو نه‌خۆشبوه و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه.
رٍ . ج