بارزانی له‌ساڵیادی ڕیفراندۆم: خۆناچه‌مێنین

کوردستان

25/09/2020‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سێیه‌مین ساڵیاد ڕیفراندۆمدا نوسیویه‌تی "خۆناچه‌مێنین".

له‌سێیه‌مین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ته‌نیا به‌ یه‌ك وشه‌ و به‌بێ هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ نوسیویه‌تی "خۆناچه‌مێنین" ئه‌وه‌ش هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ بوو كه‌ بارزانی به‌ر له‌ ڕیفراندۆم به‌كاریهێنا و سوربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی.

ئه‌مڕۆ 9/25 ساڵیادى ئەنجامدانی ریفراندۆمی ساڵی 2017یه‌، کە بەشێک لە حزبەکانى کوردستان بەسەرۆکایەتى مەسعود بارزانى ئەنجامیانداو دواتر بەهۆى ئەو ریفراندۆمەوە گەمارۆ خرایە سەر هەرێمى کوردستان، دواتریش سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێشمەرگە لەو ناوچانە کشایەوە.

عەبدوڵای مەلا نوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ساڵیادی ڕیفراندۆمه‌وه‌ به‌شارپرێس-ی وت، ڕەنگە بتوانین بڵێین ڕیفراندۆم لوتکەی هەڵەی سەركردە سیاسیەکان بوو.






ڕ. ج