شارپرێس:
بڕیاره له‌مڕۆوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا ڕایگه‌یاند، له‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای وه‌ستانی گه‌شته‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
هاوكات شه‌وی ڕابردوو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانى لەگەڵ تورکیا تاوەکو ئێستا دەستیان پێنەکردووەتەوە.