یەكێتى ئەورووپا پێشنیازه‌‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت دۆخی رۆژهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست ئاشكرا ده‌كات

جیهان

25/09/2020‌ 899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكى كۆنسه‌ی یەكێتى ئەورووپا رایگه‌یاند، وڵاتانى یەكێتیى ئەورووپا هەوڵێكى دیپلۆماسى چڕیان داوە بۆ نه‌هێشتنی گرژییەكانی  رۆژهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست و هاندان بۆ دیالۆگ و پێشنیازی ئەنجامدانى كۆنفڕانسێكى فرەلایەنیان كردووه‌.

چارلز میشێل سەرۆكى كۆنسه‌ی یەكێتى ئەورووپا له‌وتارێكدا له‌ خولی 75هه‌مینی كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: نیگه‌رانن سه‌باره‌ت بە گرژییەكانى رۆژهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست و ده‌یانه‌وێت كۆتایى بە چالاكییە تاكلایەنه‌كان بهێنرێت.

ئاشكراشیكرد: زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى پێشوازییان لە پێشنیازی كۆنفرانسى فرەلایەنیى خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست كردووە، وڵاتان ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفرانسەكە.

سەرۆكى كۆنسه‌ی یەكێتى ئەورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لەگەڵ وڵاتانى یەكێتیى ئەورووپا هەوڵێكى دیپلۆماسى چڕیان داوە بۆ نه‌هێشتنی گرژییەكان و هاندان بۆ دیالۆگ و لەو چوارچێوەیەدا له‌باره‌ی خۆرهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست، لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان پێكەوە پێشنیازی ئەنجامدانى كۆنفڕانسێكى فرەلایەنیان كرد.

ئه‌وه‌شی وت: "زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى وەڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، پرسی و رۆژژمێرى كۆنفڕانسەكه، لەو بڕوایەدام ئه‌و بابەتانەى پێویستە تاوتوێبكرێن، بریتیین لە سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەریایى، ئاسایش، بابەتەكانى وزە و كۆچ".